کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

14:13 - 11 بەفرانبار 2722

ئەیووب مورادی، خەڵکی کرماشان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئەیووب مورادی، ناسراو بە عەدنان، تەمەن ٢٢ ساڵ دانیشتووی شارەکی "دەرەدرێژی" کرماشان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ نابراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.