کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:28 - 19 بەفرانبار 2722

هێمن مەجیدپوور، خەڵی شاری سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی، ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان "چاو نیوز"، شەوی ڕابردوو ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری سەقز هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی هێمن مەجیدپوور و بە توندوتیژییەوە دەسبەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار  ڕایانگواستووە.

هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسایی ناوبراویان  لەگەڵ خۆیان بردووە و تا ئێستا لەسەر چارەنووسی هیچ زانیارییەک بە بنەماڵەکەی نەدراوە.