کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

16:35 - 19 بەفرانبار 2722

ڕۆژی ڕابردوو دوو هاووڵاتیی کورد بە ناوەکانی"وریا قەمەری و فەرهاد مەلەکی" خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی وریا قەمەری، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هاوکات هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی فەرهاد مەلەکی، خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراوان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نییە.