کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:39 - 19 بەفرانبار 2722

ئارش تابعی، خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی ئارش ‌تابعی، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.