کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ساڵ لە جوانڕۆ دەسبەسەر کرا

16:41 - 19 بەفرانبار 2722

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ساڵ، بە ناوی مانی نووری، خەڵکی شاری جوانڕۆ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، مانی نووری، تەمەن ١٧ساڵ، خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

جێی ئاماژەیە کە هێز سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە توندوتیژییەوە ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە و هەروەها لەسەر چارەنووس و بارودۆخی هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەدراوە.