کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران خۆپیشاندانێک لە کانادا بەڕێوە چوو

16:43 - 11 بەفرانبار 2722

هاووڵاتییانی کورد و فارس و نەتەوەکانی دیکەی ئێرانیی نیشتەجێ لە وڵاتی کانادا بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ڤانکۆڤێری وڵاتی کانادا خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد.

ڕۆژی شەممە، ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە دوایین ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینیدا بە بەشداریی هەزاران كەس  لە نەتەوەكانی  ئێران بە مەبەستی پشتیوانی لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران، خۆپیشاندانێک دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە شاری ڤانکۆڤێری وڵاتی کانادا بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکە بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە ئاڵا و جلی كوردی کە بۆ ١٧هەمین حەوتوو بوونە دەنگوڕەنگی خەڵكی ڕاپەڕیو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، دەستی پێ کرد.

ئەو خۆپیشاندانە چەندین بڕگەی وەکوو  پەیام، شێعر و مورزیک و دورشمدان بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی دژی ڕێژیمی تێروریستیی كوماری ئێسلامیی ئێرانیان لەخۆ گرتبوو کە بە ڕێپێوان بە نێو شەقامەكان و گەڕانەوە بۆ شوێنی سەرەکیی خۆپیشاندانە کۆتایی پێهات.

جێگای ئاماژەیە کە كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یەكێک لە ڕێکخەرانی ئەم خۆپیشاندانانەیە كە هەموو ڕۆژانی شەممە لەنێو شاری ڤانكۆڤێری كانادا بەڕێوە دەچێت.