کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی ئەندازیارییەکی دەسبەسەرکراوی کورد

16:50 - 19 بەفرانبار 2722

هیوا سوڵتانی ئەردەڵان، ئەندازیار و فەرمانبەری، پارێزگاریی ڕێژیم لە سنە، پاش تێپەڕبوونی ١٧ ڕۆژ لە دەسبەسەرکرانی، چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ئەندازیار هیوا سوڵتانی ئەردەڵان، فەرمانبەری پاریزگاریی ڕێژیم لە سنە و خەڵکی شاری سەقز، ١٧ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شوێنی کارەکەی خۆی، دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

دوای دەسبەسەرکرانی ناوبراو، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کردووە کە بێدەنگی هەڵبژێرن و بە هیچ شێوەیەک باس لە دەسبەسەرکرانی کوڕەکەیان نەکەن، هەروەها لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی هیچ زانیارییەکیان پێ نەداون.