کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

12:03 - 20 بەفرانبار 2722

پێدرام غەفووری، هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی پێدرام غەفووری، تەمەن٢٠ ساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

لە درێژەی سەرکوت و دەسبەسەرکردنەکانی خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی ڕێژیم لە شاری جوانڕۆ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی، پدرام غەفووری، تەمەن ٢٠ ساڵیان لە شاری جوانڕۆ دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.