کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

12:05 - 20 بەفرانبار 2722

ساحێب ئەحمەدی، یەکێک لە فەقێکانی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ساحێب ئەحمەدی، یەکێک لە قوتابی و فەقێکانی مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە، لە حوجرەی مزگەوتی جامێعەی نەنەڵەی سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵک لە دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان بەگشتی بەردەوامن و ئەمجارە مامۆستایان و قوتابییانی ئایینیی کوردستانیان کردووەتە ئامانج و ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو ساحێب ئەحمەدی، قوتابیی مامۆستا ''ئیبراهیم کەریمی" کە یەکێک لە مامۆستا بەهەڵوێستەکانی شاری" سنە"یە و لە ماوەی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتی ڕێژیم بەردەوام پشتیوانیی لە خەڵکی کوردستان کردووە دەسبەسەر کردووە و چارەنووسی نادیارە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.