کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:37 - 20 بەفرانبار 2722

ئەرسەلان دیوانگەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بەناوی ئەرسەلان دیوانگەر، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.

دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا، ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی سەرکوتی زیاتری خەڵک شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتیانی دەست پێ کردووە و ڕۆژانە بە شێوەیەکی سەرەڕۆیانە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتیان و لاوان دەسبەسەر دەکەن.