کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی بۆکان

16:48 - 20 بەفرانبار 2722

مامۆستا محەممەد خزرنژاد، خەڵکی بۆکان، پاش تێپەڕینی دوو مانگ بەسەر دەسبەسەرکرانیدا تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی زیندانییانی سیاسیی ڕۆژهەڵات، مامۆستا محەممەد و کوڕەکەی بە ناوی یاسر، دوو مانگ لەمەوپێش، پاش بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ''ئەسعەد ڕەحیمی" یەکێک لە شەهیدانی ڕاپەڕینی خەڵکی بۆکان دژی ڕێژیم، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنووسیان ناڕوونە.

شایانی باسە کە کاتێک بنەماڵەی ناوبراوان بۆ بەدواداچوون لە چارەنووسی ئەو دەسبەسەرکراوانە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمیان لە بۆکان کردووە، ڕووبەڕووی بێڕێزیکردنی هێزەکانی ئیتلاعات بوونەتەوە و هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسیان بە بنەماڵەکانیان نەداوە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.