کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

09:43 - 21 بەفرانبار 2722

دوو هاووڵاتیی خەڵکی دیواندەرە بە ناوەکانی "زاهێد سولەیمانی و کاوە کەریمییان"  لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان (چاونیوز)، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شاری دیواندەرە مامۆستایەکی قوتابخانەیەکی ئەو شارەیان بە ناوی "زاهێد سولەیمانی" بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کردووە و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستووە.

لەلایەکی دیکەوە و لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەکی تری خەڵکی دیواندەرە بە ناوی "کاوە کەریمییان" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراوان و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان، هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.