کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران لە ئاودانان، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵانی بە بارمتە گرتووە

16:20 - 21 بەفرانبار 2722

هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری ئاودانان، منداڵێکی تەمەن ١٦ساڵانیان بە ناوی "ئەمیرڕەزا مووسەویان‌زادە، لە بری براکەی بە بارمتە گرتووە.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، "ئەمیرڕەزا مووسەویان‌زادە" تەمەن ١٦ساڵان و خەڵکی شاری ئاودانان، نزیکەی دوو مانگە وەکوو بارمتە لەلایەن هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانەوە لە بەرامبەر خۆبەدەستەوەدانی برا گەورەکەی، بە شێوەی نایاسایی لە گرتنگەیەکی ڕێژیمدا لەو شارە ڕاگیراوە.

ئەمیرڕەزا مووسەویان‌زادە، لە کاتی دەسبەسەرکرانیەوە هەتا ئێستا، دۆسیەکەی یەکلایی نەبووەتەوە و هەروا لە بەندیخانە ڕاگیراوە؛ بەرپرسانی قەزایی ڕێژیم لە وەڵامی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراودا ڕایانگەیاندووە کە تاکوو "ئەمیرحوسێن مووسەویان‌زادە" ڕادەست نەکرێت، ئەو منداڵە لە گرتنگەدا دەمێنێتەوە.