کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:25 - 21 بەفرانبار 2722

لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "پەیام محەممەدی" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شار دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.

پاش بەڕێوەچوونی چلەی شەهیدانی جوانڕۆ، هێزەکانی ڕێژیم بە مەبەستی چاوترسێنکردنی خەڵکی ئەو شارە بەردەوامن لە ڕفاندن و دەسبەسەرکردنی لاوەکان.