کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

09:39 - 22 بەفرانبار 2722

هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوی "ئیسماعیل شەیخی‌دووست"، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم لە درێژەی دەسبەسەرکردنی لاوانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیم، هاووڵاتییەکی خەڵکی "بۆکانـ"ـیان بە ناوی "ئیسماعیل شەیخی‌دووست" دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هەروەها تەلەفۆن و کارتی پێناسی ناوبراو لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی شەهید "سالار مجاور" یەکێک لە شەهیدانی ڕاپەڕینی "ژینا"، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەبارەت بەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.