کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

10:37 - 22 بەفرانبار 2722

وەرزشوانێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "مێحراب مورادی"، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، وەرزشوانێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی "مێحراب مورادی" لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا تا ئێستا زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە  بەبێ بوونی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراون.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر چارەنووسی "مێحراب مورادی" هیچ زانییارییەک لەبەر دەستدا نییە.