کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

11:20 - 23 بەفرانبار 2722

بێهزاد حەکیمی زادە، پارێزەری خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵی خۆی دەسبەسەر کرا و بۆ ناوەندێکی ئەمنییەتیی ڕێژیم ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٩ی بەرفرانبار، ''بێهزاد حەکیمی زادە'' پارێزەر، لە ماڵی تایبەتی خۆی لە سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم گوازرایەوە.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی ئەم پارێزەرە لەبەر دەستدا نییە.