کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

08:37 - 12 بەفرانبار 2722

موختار ساعێدی، خەڵکی شاری سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، موختار ساعێدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری سنە، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ نابراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.