کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی دێولان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

08:39 - 12 بەفرانبار 2722

حیشمەت مەفاخری، خەڵکی شاری دێولان، سەر بە پارێزگای سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیم لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، "حیشمەت مەفاخری" هاووڵاتیی خەڵکی شاری دێولان، سەر بە پارێزگای سنە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ئێستا لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ نابراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.