کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

09:50 - 25 بەفرانبار 2722

"محەممەد باشەک" هاووڵاتیی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە بە ناوی "محەممەد باشەک" لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ڕێژیمی ئێران لە کۆتا پەلەقاژەکانیدا خەڵکی کوردستان دەسبەسەر دەکات و دەیانگوازێتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و دەیهەوێت بە کوشتن و ئازار و ئەشکەنجەی لاوانی کوردستان، درێژە بە دەسەڵاتدارییەکەی بدات.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.