کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

11:18 - 25 بەفرانبار 2722

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی "سەلاح موسەوی‌ڕاد" لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەرفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی ''سەلاح موسەوی‌راد'' لە شەقامی ''مەنبەع'' لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لەو شارە دەسبەسەر کراوە و و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

ئەو هاووڵاتییە لە کاتی دەسبەسەرکرانیدا کەوتووەتە بەر لێدان و توندوتیژیی هێزەکانی ڕێژیم.

هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانییارییەک لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.