کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کانادا خۆپیشاندانێک بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی سەرانسەریی ئێران بەڕێوە چوو

16:07 - 25 بەفرانبار 2722

لە شاری ڤەنکۆڤەری وڵاتی کانادا، خۆپیشاندانێکی بەرین بۆ پشتیوانیکردن لە شۆڕشی سەرانسەریی گەلانی ئێران دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بە بەشداریی سەدان كەس لە دژبەرانی ڕێژیم، خوپیشاندانێکی بەربڵاو لە شاری ڤەنکۆڤەری وڵاتانی کانادا بەڕێوە چوو و كۆمیتەی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران وەک هەموو شەممەیەک لە ڕێکخستنی ئەو خۆپێشاندانەدا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا.

خۆپیشاندانەکە بە خۆیندنەوەی چەندین پەیام سەبارەت بە ڕاپەڕینەکە و بەتایبەت لەسەر جینایەتەکانی ڕێژیم لە كوردستان پێشكەش كرا. هەروەها  پەیامێک لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتەوە لەسەر دۆخی ئێستای ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن "فایزە نەوزاد" ئامادە کرابوو و پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

نوینەری ڕێكخراوی كرێكاری لە پارێزگای "برتیش كلۆمبیا" پەیامێكی بۆ پێشتیوانی لە خەڵكی ڕاپەڕیوی ئێران پێشكەش كرد و چەندین پارچە میوزیک لەلایەن گرووپێكی مۆسیقاژەنی كورد پێشكەش كرا و بە ڕێپێوان و دروشمدان دژی کۆماری ئیسلامی کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هات.