کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئاودانان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

09:38 - 26 بەفرانبار 2722

"عنایەت باسرە" هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "ئاب ئەنار"ی سەر بە شاری ئاودانانی ئیلام، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی یەکشەممە  ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئاودانان بە ناوی "عنایەت باسرە" لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕێژیمی ئێران لە کۆتا پەلەقاژەکانیدا خەڵکی کوردستان دەسبەسەر دەکات و بۆ شوێنێکی نادیاریان دەگوازێتەوە و دەیهەوێت بە کوشتن و ئازار و ئەشکەنجەی لاوانی کوردستان درێژە بە دەسەڵاتدارییەکەی بدات.

عنایەت باسری، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو بە نوێنەری ڕێژیمی لەو شارە وتبوو کە "ئێمە کۆماری ئیسلامیمان ناوێت، تۆ وەکوو نوێنەری ئەو خەڵکە لە مەجلیسی ڕێژیم دەبێ ئەو قسانەی ئێمە بە دەسەڵاتدارانی ئەو حکوومەتە ڕابگەیەنیت."

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەبارەی ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.