کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران

09:43 - 26 بەفرانبار 2722

سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی "سامان مەنگوڕ، عەلی و وەلی گوڵ‌محەممەدی"، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، "سامان مەنگوڕ، عەلی و وەلی گوڵ‌محەممەدی" خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کران و بۆ شوێنی نادیار ڕفێندراون.

هەروەها وێڕای بەدواداچوونی بنەماڵکانیان، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.

هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، بە شێوەی دڕەندانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بە توندوتیژی دەسبەسەریان کردوون.