کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەشکەنجەی سێ مێرمنداڵی بەلووچ لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە زاهیدان

09:18 - 12 بەفرانبار 2722

ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستیی پاسداران لە زاهیدان، سێ مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵی دەسبەسەر کردوون و  ئەشکەنجە و ئازاری داون.

ڕۆژی دووشەممە، ١٢ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کەمپەینی چالاکانی بەلووچ ڕایگەیاند کە سێ مێرمنداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵان، بە ناوەکانی بیسمیلـلا بەراهوویی ١٧ساڵان، ئیسماعیل و ئیبراهیم سەرگوڵزایی تەمەن ١٦ساڵان، کە دووانەشن و خەڵکی شاری شێرئاباد سەر بە زاهیدانن، لە یەکێک لە گرتنگەکانی سپای تێرۆریستیی پاسداران بە شێوەیەکی دڕەندانە ئازار و ئەشکەنجە دراون و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە و سەرەڕای ئەوەش ئیزنیان پێ نادرێ ببردرێنە نەخۆشخانە.

ئەو سێ مێرمنداڵە کە لەلایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لە زاهیدان دەسبەسەر و ئەشکەنجە دراون، بەهۆی سیاسەتی هەڵاواردنی ڕێژیم هەتا ئێستا لە بوونی ناسنامە بێبەشن و هیچ ناسنامەیەکیان تا ئێستا پێ نەدراوە.