کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی چەند هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

16:09 - 26 بەفرانبار 2722

لە درێژەی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، ڕۆژی ڕابردوو ٨ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە بە "کوردستان میدیا" گەییشتووە، ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لانیکەم ٨ کەس لە بۆکان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و چەند کەسیان وەک "مەسعوود دارسەنج" بۆ ئیتلاعاتی میاندواو ڕاگوێزراوە.

پاش هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بۆ سەر بنەماڵەی ئەو ٨ کەسە، کەرەستە تایبەتییەکانیان وەکوو مۆبایل و لەب‌تابەکانیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەو ٨ کەسە وهەروەها شوێنی ڕاگیرانیان، هیچ جۆرە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.