ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کوردستانییان و ئێرانییەکانی دانیشووی وڵاتانی ئورووپایی لە شاری ستراسبۆرگ لە ڕۆژهەڵاتی فەرانسە و لە بەردەم پارلمانی ئورووپا خۆپیشاندانێکیان بەڕێوە برد و داوایان لە پارلمانی ئورووپا کرد کە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بە تێرۆریست بناسێنن.
بە گشتی کوردستانییەکان و بەتایبەتی ئەندامانی حیزبی دێموکرات و کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە فەرانسە، بە ئاڵای کوردستان بەشداریی بەرچاویان لەو خۆپیشاندانەدا هەبوو و وێڕای ئێرانییەکان دژی سپای پاسداران و ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران دروشمیان دا.
دۆسیەی بە تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران کە ماوەیەکە بە هەشتەگی ''سپای تێرۆریست'' وەڕێ خراوە، ئەمڕۆ پێشکەشی پارلمانی ئورووپا کرا و سێ ڕۆژی دیکە بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدرێت.