کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

09:49 - 27 بەفرانبار 2722

هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە ناوی "زانیار ئەمجەدی" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە بە ناوی "زانیار ئەمجەدی" ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕێژیمی ئێران پاش سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینا لە کوردستان و هەموو ئێران، خەڵک بەبێ هۆکار دەسبەسەر و ئەشکەنجە دەکات و ئەو کارەی ڕێژیم نیشانەی ترسی ڕێژیمە لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی دەسەڵاتەکەی.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.