کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شاری جوانڕۆ، پاش چلەی شەهیدانی ئەو شارە

09:19 - 12 بەفرانبار 2722

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری جوانڕۆ، لانیکەم ٨ هاووڵاتییان بە ناوەکانی "سادق مستەفایی، فەرەیدوون ئەحمەدی، یاسر هیدایەتی، ئیدریس بەدیعی، شاهین خودامورادی، ئوسامە یووسفی، یەحیا عەبدی و ئیدریس فەتحی" دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری جوانڕۆ هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی سادق مستەفایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

سەرلەبەیانیی ڕۆژی یەکشەممە، یاسر هیدایەتی، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی جوانڕۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندرا.

هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، ئیدریس بەدیعی، خەڵکی گوندی "بیخەیرە" سەر بە سەلاسی باوەجانی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری جوانڕۆ ڕفێندرا.

لە هەمان ڕۆژ، شاهین خودامورادی تەمەن ١٨ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ و چوار هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی فەرەیدوون ئەحمەدی، ئوسامە یووسفی، یەحیا عەبدی و ئیدریس فەتحی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.