کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

09:59 - 28 بەفرانبار 2722

هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی "فەرعان حەسەن‌زادە" لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناوی" فەرعان حەسەن‌زادە" بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لە ئیست بازڕەسیی "نەڵیوان" دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا" بڵاوی کردووەتەوە، ناوبراو پاش ئەوەیکە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە کەوتووەتە بەر لێدان و بێڕێزیکردن، دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.