کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

11:01 - 28 بەفرانبار 2722

تەها ڕەسووڵیان، هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی ناسراوی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری پیرانشار، "تەها ڕەسووڵیان" هونەرمەند و چالاکی مەدەنیی خەڵکی ئەو شارەیان لە دووکانی یەکێک لە هاوڕێکانی، بەبێ هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کردووە.

هێزەکانی ڕێژیم ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، لەبەر دەستدا نییە.

سەرچاوەیەک لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم دوای ڕفاندنی "تەها ڕەسووڵیان"، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ناوبراو و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بەسەر مۆبایلەکەیدا گرتووە و لەسەر چارەنووس و هۆکاری دەسبەسەرکرانی هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.