"عوسمان ئەرەسزادە و هەژار مەحموودیان" دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان "چاونیوز"، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم لە شاری شنۆ لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لە ڕەوتی ڕاپەڕینی "ژینا"دا دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆیان بە ناوەکانی" عوسمان ئەرەسزادە" تەمەن ٥٠ ساڵ و "هەژار مەحموودیان" تەمەن ٣٨ ساڵیان بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کردووە.
ئەو دوو هاووڵاتییە لەنێو ماڵەکانی خۆیاندا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ڕێژیمەوە کەوتنە بەر لێدان و بێڕێزیکردن و دواتر دەسبەسەر کران.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە پاش دەسبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە گوازراونەتەوە بۆ گرتنگەیەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری ورمێ.