کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

16:05 - 28 بەفرانبار 2722

"سۆما پوورمحەممەدی" چالاکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی نۆژین، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ڕۆژی چوارشەممە  ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوی "سۆما پوورمحەممەدی" خەڵکی سنە لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

"سۆما پوورمحەممەدی بە مەبەستی بەدواداچوون سەبارەت بە دۆسیەی "ئیدریس مینبەریـ"ـی هاوسەری کە دەسبەسەر کراوە، سەردانی دادگای شاری سنەی کردووە کە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.