کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی حوکمی دووجار لەسێدارەدان بەسەر یەکێک لە دەسبەسەرکراونی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران

10:04 - 12 بەفرانبار 2722

مەهدی محەممەدی‌فەر، خەڵکی نەوشەهر و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕێژیمەوە لە شاری ساری سزای دووجار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هێرانا "مەهدی محەممەدی‌فەر" یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی دەسەڵاتی ئاخوندی لە نەوشەهر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ساری بە تۆمەتی "افساد فی الارض' و موحاربە" سزای دووجار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.

مەهدی محەممەدی‌فەر، تەمەن ١٨ ساڵان، ٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە کاتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژی ڕێژیمی ئاخوندی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە نەوشەهر دەسبەسەر کراوە و سەرەڕای ئەوەی کە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری"ساری"یەوە بە تۆمەتی "موفسێد"افساد فی الارض و موحاربە" دووجار لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە لەلایەن ئەو دادگا نادادپەروەرەوە بە تۆمەتی"پڕوپاگەندە دژی ڕێژیم، هاندانی خەڵک بۆ ڕاپەڕین، بێڕێزیکردن بە خامنەیی" ٧ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیشی بەسەردا سەپاوە.