کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

10:06 - 29 بەفرانبار 2722

"سەیوان ئیبراهیمی" ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین"، بۆ جارێکی تر لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی"سەیوان ئیبراهیمی" ئەندامی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی فەرهەنگی- کۆمەڵایەتیی "نۆژین" و مامۆستای زمانی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

 "سەیوان ئیبراهیمی" هاوژینی "زارا محەممەدی" مامۆستای زمانی کوردییە کە لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانبار، چالاکێکی مەدەنی و ئەندامی ڕێکخراوی نۆژین بە ناوی "سۆما پوورمحەممەدی" خەڵکی سنە، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری سنە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.