کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆڵبەرێکی تەمەن ١٥ ساڵ بەهۆی سەرما لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا

18:12 - 29 بەفرانبار 2722

بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی ''هیوا ئیختیارئەلدینی'' تەمەن ١٥ ساڵان و کوڕی محەممەد و گوڵاڵە، خەڵکی شارۆچکەی ''ئارمردە''ی سەر بە بانە، بەهۆی سەرماوە لە سنووری ''هەنگەژاڵـ''ـی بانە گیانی لەدەست دا.

ئەو کۆڵبەرە دوای تاریکبوونی هەوا  ڕێگای ون کردووە و لە کۆڵبەرانی دیکە هەڵبڕاوە و بەهۆی سەرمای لەڕادەبەدەرەوە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ساڵی ٢٠١٢ هەتا ٢٠٢٢ی زایینی، بەگشتی ١٨٤٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقەی هێزەکانی ڕێژیم، هەڵدێران لە بەرزاییەکان و سەرمابردوویی کوژراون و بریندار بوون.