کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا

11:01 - 30 بەفرانبار 2722

مامۆستا مەلا "حەسەن کووهی" پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕی شاری میراوای سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، ڕۆژی پینجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان و مامۆستایانی ئایینی لەلایەن ڕێژیمەوە، مامۆستا مەلا "حەسەن کووهی" پێشنوێژی مزگەوتی بازاڕی میراوای سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراوە.

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی ترساندنی خەڵکی کوردستان بەردەوامە لە ڕەشبگیرییەکانی و بەمجۆرە دەیهەوێت خەڵکی کوردستان چاوترسێن بکات.

مامۆستا مەلا "حەسەن کووهی" لەم ڕاپەڕینەی خەڵکی کوردستاندا یەکێک لەو مامۆستا ئایینییانەی کوردستانە کە پشتیوانیی لە خەڵکی ڕاپەڕیو کردووە.