کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

10:32 - 2 رێبەندان 2722

عادڵ ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی کامێران، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی کوردپا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، لە درێژەی دەسبەسەرکرانی خەڵکی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری کامێران بە ناوی "عادڵ ئەحمەدی" لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزەکانی ڕێژیم لە ترسی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، بەبێ هیچ هۆکارێک دەستیان کردووە بە دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردستان و بەردەوامن لە سەرکوتی خەڵکی ڕاپەڕیوی گەلانی ئێران.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی، هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.