کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناڕوونیی چارەنووسی خوێندکارێکی کورد پاش ٣ حەتوو لە دەسبەسەرکرانی

11:21 - 2 رێبەندان 2722

شیلان ڕەشیدزادە، خوێندکاری خەڵکی شاری سەقز، پاش تێپەڕبوونی سێ حەوتوو بەسەر دەسبەسەرکرانی لەلایەن ڕێژیمەوە، تا ئێستاش چارەنووسی ناڕوونە.

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شیلان ڕەشیدزادە، خوێندکاری بەشی ژمێریاریی زانکۆی پەیام‌نووری سەقز، ٣ حەتوو لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە دەسبەسەر کرا و گواستیانەوە بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری سنە و پاش تێپەڕبوونی ٣ حەوتوو تا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو تا ئێستا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ڕێژیمە لە شاری سنە، چەندین جار داوای کردووە کە بدرێتەوە بە شاری سەقز و لەوێ لێکۆڵێنەوەی لێ بکرێت، بەڵام ناوەندە سەرکوتکەرەکان هیچ وڵامێکیان نەداوەتەوە و چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

شیلان ڕەشیدزادە چالاکی مەدەنی، ژینگەپارێزی، فەرهەنگی و هەروەها شاخەوانیشە و ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانستی سەقزە و یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی بەناوبانگە لەو شارەدا.