
"مستەفا هیجری"، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان، حەفتاوحەوتەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
لە حەفتاوحەوتەمین ساڵیادی کۆماری کوردستان، خەباتمان هەروا بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانەوەی دووبارەی مافە زەوتکراوەکانمان؛ زمان، ئاڵا و دەسەڵاتی کوردی کە کۆمار پێی بەخشین و نەیارانمان لێیان ستاندین.
سڵاو لە ٢ی ڕێبەندان، سڵاو لە پێشەوا قازی محەممەد دامەزرێنەر و سەرۆککۆماری کوردستان و هەموو ئەویندارانی ئەو ڕێبازە.