کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕەوانەی بەندیخانە کران

18:02 - 2 رێبەندان 2722

محەممەد کەریمی‌خا و ئیسماعیل کەریمی، دوو چالاکی سیاسیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کران.

ڕۆژی شەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان  بە ناوەکانی "ئیسماعیل کەریمی" و "محەممەد کەریمی خا" بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ڕێژیم لە شاری بۆکان کران.

ئەو دوو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیم لەو شارە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی هەر یەکە و سزای ٢ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانیان بەسەردا سەپابوو.

ئەو هاووڵاتییانە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠١ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوون کە دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکەیان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.