کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی وێبینارێکی ئۆنلاین، لە وڵاتانی بریتانیا و فەرانسە بۆ کەماڵ کەریمی

10:00 - 3 رێبەندان 2722

کۆمیتەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات وێبینارێکی ئۆنلاینیان، لە ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان، ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بۆ ئەندامێکی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب پێک هێنا.

ڕۆژی یەکشه‌ممە ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ی هەتاوی، بەبۆنەی دووی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، کۆمیتەکانی بریتانیا و فەرانسە بە هاوبەشی وێبینارێکیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "زووم" بۆ بەڕێز کەماڵ کەریمی، ئەندامی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوە برد.

سەرەتای وێبینارەکە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ گیانی شەهیدان بەتایبەت شەهیدانی شۆڕشی ئەم دواییەی گەلەکەمان و سەرقافڵەی شەهیدان پێشەوای نەمر دەستی پێ كرد.  

کاک کەماڵ كەریمی سەرەتا ئاماژەیەکی کورتی بە زۆربەی سەرهەڵدان و ڕاپەرینەکانی پێش کۆمار کرد کە هیچ کامیان نەیانتوانی سەرهەڵدانێكی سەرتاسەری و گشتگیر بن، بەڵام کۆماری کوردستان بە سەرۆکایەتیی پێشەوای نەمر توانی هەموو چین و توێژه‌کانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە و حکوومەتێكی پێشکەوتوو پێک بێنێت کە تا ئێستاشی لەگەل بێت کورد شتی وای بە خۆیەوە نەدیوە.

ناوبراو لە بەشێكی دیکەی قسەکانیدا باسی لە دەور و نەخشی کۆمار لە بواری پەروردە و لاوان و هەروەها گرینگیدان بە کەسایەتیی ژنان و کۆکردنەوەیان لە ڕێكخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکرات و بەشداری پێ كردنیان لە کاری سیاسیدا کرد.