
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سیمینارێکی سیاسیی بۆ بەڕێز کاوە ئاهەنگەری شرۆڤەکاری سیاسی لەژێر ناوی "داهاتووی ڕۆژهەڵات لە ژئۆپۆلێتیکی زاگروسدا" پێک هێنا.
ڕۆژی شەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە دانمارک، بەبۆنەی ٧٧ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان سیمینارێکی بۆ بەڕێز کاوە ئاهەنگەری شرۆڤەکاری سیاسی پێک هێنا. سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
پەیامی کۆمیتەی حیزب بەو بۆنەوە لەلایەن بەڕێز حوسێن مەحموودی، جێگری بەرپرسی کۆمیتە و بەرپرسی گشتیی تەشکیلاتی کۆمیتەی دانمارک پێشکەش کرا.
لە بەشێک لەو پەیامەدا هاتبوو، لە ٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٢٤ی ھەتاویدا بەردی بناغەی دەسەڵاتداریی سیاسیی کورد لە ڕۆژھەڵاتی نیشتمان بە بیر و ھزری پێشەوا قازی محەممەد و کۆمەڵێک نیشتمانپەروەر و بە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و بە بەشداریی بەشەکانی دیکەی کوردستان و لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان و ھێزی پێشمەرگە یەکەم کۆماری دێموکراتیک و مۆدێڕن لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەھاباد لە بەشێک لە خاکی نیشتماندا ڕاگەیەندرا و بۆ یەکەم جار گەلی کورد بوو بە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ.
دواتر کاوە ئاهه‌نگه‌ری له باسه‌که‌ی خۆیدا لەژێر ناوی "داهاتووی ڕۆژهەڵات لە ژئۆپۆلێتیکی زاگروسدا" سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به ژئۆپۆلێتیک و داهێنان و ئامانج و کارکرده‌کانی ئه‌م چه‌مکه کرد که بۆ یه‌که‌م جار "ڕۆدۆڵف که‌یلێن" بیرمه‌ندی سویدی باسی له ژئۆپۆلیتیک کردووه. دواتر باسی پێنج تیۆری- پرۆژه‌ی کرد که له ئاستی جیهانی له پێکهێنانی شه‌ڕ و ئاشتی و چۆنیەتیی به‌ڕێوه‌به‌ریی سیاسی‌دا شوێندانه‌رن.
دواتر ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌م تیۆری و پرۆژانه تێز و ئانتی‌تێزی یه‌کترن، هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک کورد ده‌بێ له بیری سه‌نتێزێکدا بین که بتوانێت باس له نه‌خشه‌ڕێگای ڕزگاریی گه‌لی کورد بکات.
کاوە ئاهەنگەری له کۆتاییدا باسی له زه‌رووره‌تی پێکهاتنی ''یه‌کیەتیی خاک و گه‌ل'' به له‌به‌رچاوگرتنی ژئۆپۆلیتیکی زاگرۆس کرد.