کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بانگکرانی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای ڕووحانییەتی هەمەدانەوە

12:32 - 3 رێبەندان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندان، مامۆستا سابیر خودامورادی، پێشنوێژی هەینیی شارەکی قەوخی سەقز، بەهۆی پشتیوانی لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان، لەلایەن  دادگای تایبەتی ڕووحانییەت لە شاری هەمەدان، بانگ کرا.

لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، ئەو مامۆستا کوردە ئەمە دووەمین جارە لەلایەن دادگای تایبەتی ڕووحانییەت لە شاری هەمەدان، بانگ دەکرێت.

لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ئەم دواییانەی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، زۆربەی مامۆستایانی ئایینی لە کوردستان دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی ئازادیخوازانەی خەڵکەوە و بە دەرکردنی بەیاننامە جینایەتەکانی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و بەو هۆیەوە هەتا ئێستا چەندین مامۆستای ئایینی لە شارەکانی کوردستان خراونەتە ژێر گوشاری ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە.