کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەکێک لە قارەمانەکانی تیرهاویشتن بە کەمان، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم چاوێکی لەدەست دا

16:19 - 3 رێبەندان 2722

کەوسەر خوشنوودی کیا، قارەمانی تیرهاویشتن بە کەمان و خەڵکی شاری کرماشان، لە ڕاپەڕینی "ژن ژیان ئازادی"، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم چاوێکی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات "چاونیوز"، کەوسەر خوشنوودی کیا، یەکێک لە قارەمانە جیهانییەکانی وەرزشی تیرهاویشتن بە کەمان، پاش چەند حەتوو لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن لەو وەرزشەدا و کاتێک لە ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی ڕێژیم بەشدار ببوو، بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیم بینایی چاوێکی لەدەست دا.

ناوبراو ١٨ی سەرماوەز، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە لە شاری کرماشان بە چەکی ساچمەیی چاوەکانی کرانە ئامانج و پاش چەندین جار نەشتەرگەری، بینایی چاوێکی لەدەست دا.