کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی دوو مامۆستای ئایینی لە شاری پیرانشار

09:24 - 4 رێبەندان 2722

مامۆستا سەید جەماڵەدین واژی و مامۆستا شەریف مەحموودپوور، خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دسبەسەر کراون و چارە نووسیان ناڕوونە.

شەوی دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی "مامۆستا سەید محەممەد جەماڵەدین واژی" مامۆستا و پێشنوێژی مزگەوتی پەسوێ و "مامۆستا مەلا شەریف مەحموودپوور" پێشنوێژی مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵڵای پەسوێ، بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە پاش هێرشکردن بۆ سەر ماڵی ئەو دوو مامۆستایە، دەسبەسەر کراون.

ئەو دوو مامۆستایە دوای پشتیوانی دەربڕین لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ی مامۆستایانی ئایینیی شارەکانی نەغەدە، پیرانشارو شنۆ دەسبەسەر کراون کە لەو ڕاگەیەندراوەدا دەسبەسەرکردن و ئێعدامکردن و ئەشکەنجەکردنی هاووڵاتییانیان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە توندی مەحکووم کردووە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەسەر چارەنووسی ناوبراوان هیچ زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.