کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسبەسەرکرانی هونەرمەندێکی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە

09:18 - 4 رێبەندان 2722

شاهۆ حوسێنی هونەرمەندی خەڵکی پاوە، پاش بڵاوبوونەوەی نوێترین بەرهەمە هونەرییەکەی، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا.

 ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، هونەرمەندی بە هەڵوێستی کورد "شاهۆ حوسێنی"، خەڵکی شاری پاوە، پاش بڵاوبوونەوەی نوێترین بەرهەمی بە ناوی" بێلا چاو" بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران و بە تایبەتی کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە دەستپێکی ڕاپەڕینەکانی گەلانی ئێران دژ بە دەسەڵاتەکەی، دەستی کردووە بە ڕەشبگیریی لاوانی ئێران و بە تایبەتی لاوانی کوردستان و ڕۆژ نییە لە شارەکانی کوردستان بە چەندین کەس لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر نەکرێن.

شایانی باسە کە ئەو هونەرمەندە کوردە دوای وتنی چەند سروودێک بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی کوردستان لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.