
کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "ئاڵبۆرگـ"ـی وڵاتی دانمارک، بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان، سیمینارێکی سیاسیی بۆ بەڕێز کاوە ئاهەنگەری، شرۆڤەکاری سیاسی لەژێر ناوی "داهاتووی ڕۆژهەڵات لە ژئۆپۆلێتیکی زاگروسدا" پێک هێنا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، کۆمیتەی دانمارکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی ٧٧ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان سیمینارێکی لە شاری "ئاڵبۆرگ" بۆ بەڕێز کاوە ئاهەنگەری، شرۆڤەکاری سیاسی پێک هێنا.
سیمینارەکە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد.
دواتر پەیامی کۆمیتەی حیزب بەو بۆنەوە لەلایەن بەڕێز فاخیر مەولوودی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆمیتەی حیزب پێشکەش کرا. لە بەشێک لەو پەیامەدا هاتبوو، ٢ی ڕێبەندان ھێما و سومبولی نەتەوەیی و ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان لە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان، بنەماڵەی سەربەرزی شەھیدان و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی بە گشتی و بنەماڵەی شەھیدانی نوێی گەلەکەمان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە تایبەتی کە بە شۆڕشی ژینا ناودێر کراوە، پیرۆزباییان پێ دەڵێین و ھیوادارین کە شۆڕشی گەلی کورد و گەلانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی نگریسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاکامی دڵخوازی خۆی بگات.
پاشان کاوە ئاهه‌نگه‌ری له باسه‌که‌ی خۆیدا لەژێر ناوی "داهاتووی ڕۆژهەڵات لە ژئۆپۆلێتیکی زاگروسدا"، سه‌ره‌تا ئاماژه‌ی به ژئۆپۆلێتیک و داهێنان و ئامانج و کارکرده‌کانی ئه‌م چه‌مکه کرد که بۆ یه‌که‌م جار "ڕۆدۆڵف که‌یلێن" بیرمه‌ندی سویدی باسی له ژئۆپۆلیتیک کردووه. دواتر باسی پێنج تیۆری- پرۆژه‌ی کرد که له ئاستی جیهانی له پێکهێنانی شه‌ڕ و ئاشتی و چۆنێتیی به‌ڕێوه‌به‌ریی سیاسی‌دا شوێندانه‌رن.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد که ئه‌م تیۆری و پرۆژانه تێز و ئانتی‌تێزی یه‌کترن، هه‌ر بۆیه ئێمه وه‌ک کورد ده‌بێ له بیری سه‌نتێزێکدا بین که بتوانێت باس له نه‌خشه‌ڕێگای ڕزگاریی گه‌لی کورد بکات.
له کۆتاییدا کاوه ئاهه‌نگه‌ری باسی له زه‌رووره‌تی پێکهاتنی ''یه‌کیەتیی خاک و گه‌ل'' به له‌به‌رچاوگرتنی ژئۆپۆلیتیکی زاگرۆس کرد.