هێزەکانی ڕێژیم لەشاری سەردەشت هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵەی شەهید هێمن هەمزە لە گوندی بێورانی خوارێ و سێ برای ئەو شەهیدەیان بریندار کردووە.
بەپێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی سێشەممە ۴ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی، هێزەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەر بنەماڵەی شەهید هێمن هەمزە لە ئاوایی بێورانی خوارێ سەر بە شاری سەردەشت و لە ئاکامی تەقە و دەسڕێژیی ئەو هێزانە سێ برای شەهید هێمن بە ناوەکانی ئازاد، عەبدوڵڵا و محەممەد هەمزە بریندار کراون کە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت گوازراونەتەوە.
شەهید هێمن هەمزە لە کاتی ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دژی هێزەکانی ڕێژیم بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم شەهید کرابوو.