کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەپاندنی سزای قورس بەسەر مامۆستایەکی ئایینی لەلایەن ڕێژیمەوە

10:08 - 6 رێبەندان 2722

دادگای کۆماری ئیسلامی سزای ١٧ساڵ بەندکردن و ٧٤ زەربە قامچیی بەسەر مامۆستا سەیفوڵڵا حوسێنی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری جوانڕۆدا سەپاند.

ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١ی هەتاوی، سەیفوڵڵا حوسێنی، مامۆستای ئایینیی خەڵکی شاری جوانڕۆ و پێشنوێژی مزگەوتی خاتەمولئەنبیای ئەو شارە، لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە هەمەدان، سەرجەم سزای ١٧ ساڵ بەندکردن، ٧٤ زەربە قامچی، ٢ ساڵ دوورخستنەوەی بۆ شاری ئەردەبیل و لێ ئەستاندنەوەی جلوبەرگی مامۆستایەتیی بەسەردا سەپێندرا.

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی سەرماوەز، هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە جوانڕۆ، هەڵیانکوتابووە سەر ماڵی ناوبراو و بە شێوەی توندوتیژانە دەرگای چوونە ژوورەوەی ماڵەکەیان شکاندبوو و دوای بێڕێزیکردن و لێدان لە هاوسەرە تەمەن ٦٠ ساڵانەکەی کە بە هۆیەوە دەستێکی شکاوە، مامۆستا سەیفوڵڵا حوسێنییان دەسبەسەر و ڕفاندبوویان.